لە ڕاگەیاندراوێکی بانکی ناوهندیی عێراقدا هاتووە: "ئەمڕۆ دووشەممە 126 ملیۆن و 944 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕ.''
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کۆی گشتیی فرۆشتن بە مەبەستی بەهێزکردنی دهســـــتــمایهکان (رصـيد) لە دەرەوەی وڵات (حهواڵه و کرێدتەکان-حوالات إعتمادات) گوژمهی فرۆشتن 59 ملیۆن و 44 هەزار دۆلار بووە و کۆی گشتیی فرۆشتنی دۆلاریش؟ به شێوازی کاش 67 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار بووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە: نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارانەی حهواڵه دهکرێن بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات بە هەزار و 460 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتیی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 460 دینارە.
دوێنی یەکشەممە 22/1/2023 بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر له 80 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕە. ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 164 هەزار دینارە.
لە هەفتەکانی پیشوودا بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری بە ئاستێک دابەزاند کە گەیشتە 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلار و بەهای دۆلاریش بەرز بووەوە بۆ 167 هەزار دینار.
وەڵام بدەوه