سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی به‌رزونزمی به‌های دراوه بیانییه‌كان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی عێراق كۆبووه‌وه بڕیاریدا به پاره‌داركردنی بانكی بازرگانی عێراقی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌بڕی 500 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوودانی بڕیاریداوه، له‌ڕێگه‌ی بانكی بازرگانی عێراقییه‌وه ده‌روازه‌ی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار به بازرگانان بكاته‌وه له‌پێناو دابه‌زاندنی به‌های دۆلار.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووری و به‌شێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له ساڵانی رابردوودا بڕیاری هه‌ڵه‌دراوه.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به كاری ده‌سته‌ی باجه‌كان بكات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزونزمی به‌های دراوه‌كان له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه‌كاندایه و نابێت چیتر هاووڵاتییان بكرێنه قوبانی.
وەڵام بدەوه