بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاند: "عێراق وەک پەناگەیەک بۆ سپیکردنەوەی پارە بۆ تاران و دیمەشق بەکارهێنرا".
ئاماژەیان بەوەش داوە کە لەبانکە عێراقییەکانەوە بە بەڵگەنامەی ساختە پارە حەواڵەی چەند کەسانی نەناسراو لەدەرەوەی عێراق کراوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئەوەشیان خستووەتە روو: "ئامانجمان ئەوەیە رێگا لەو لایەنە خراپانە بگرین، بانکە عێراقییەکان بەکاربهێنن".
هەروەها جەختیان لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە بەرپرسانی بانکە عێراقییەکان دانیان بەوەدا ناوە ساختەکاری کراوە لەناردنی پارە بۆ چەند کەلوپەلێک کە نەهێنراونەتە عێراقەوە.
وەڵام بدەوه