Kurdistan Press - بانکی ناوەندی بڕیاری کۆتایی دا بانکی ناوەندی بڕیاری کۆتایی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی بڕیاری کۆتایی دا

ارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئاگادار کردووەتەوە کە نرخی دۆلار لە 1500 دیناردا جێگیرە و بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت.
هۆکاری جێگیریی نرخەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر دەستکارییەک لە نرخی دۆلاردا، دەبێتە هۆی گۆڕینی تەواوی خشتە و بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی، چونکە پرۆژەیاساکە بەتەواوی لەسەر بنەمای 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک داڕێژراوە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەریەک لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بکات بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی گۆڕینی نرخی دۆلار و ڕەشنووسی بودجە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دانیشتنەکەی هەڵوەشاندەوە و تەنها بە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کۆتایی پێهێندرا.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، بانکی ناوەندی نرخی نوێی مامەڵەکردن بە دۆلاری بڵاوکردەوە؛ نرخی کڕینی لە وەزارەتی دارایی بە 1500 دینار، فرۆشتنی بە بانكەکان بە 1510 دینار و بۆ هاووڵاتییانیش بە 1520 دینار دیاری کرد، کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا