Kurdistan Press - مژدەی خۆش بە مووچەخۆران دەدرێت مژدەی خۆش بە مووچەخۆران دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی خۆش بە مووچەخۆران دەدرێت

100 ملیۆن دینار بە قستی مانگانە 17 هەزار بۆ نیوەی مووچە بە فەرمانبەران دەدرێت 
بانکێکی بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من)ی حكوومەتی هەرێمی كوردسنان، قەرزێک کە دەگاتە 100 ملیۆن دینار، دەداتە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکەکە قەرز بە هاوبەشانی دەدات کە زۆرترینی 100 ملیۆن دینارە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەگەڵ خزمەتگوزاریی (مورابەحەی ئیسلامی) لە بانکی عێراقیی ئیسلامی، مووچەکەت دەبێتە کەفیلت بۆ بەدەستهێنانی قەرز تاوەکوو بڕی 100 ملیۆن دینار، بە قیستێک کە لە 17 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و لە نیوەی مووچەکەت زیاتر نابێت."
ئاماژە بەوەش دراوە: "​لە ڕێگەی مووچەکەت سوودمەند بە لە تەمویلێکی گونجاو و بە مەرجی ڕوون،" جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەوەی دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت، دەبێت سەردانی نزیکترین لقی بانک بکەن، مەرجی سەرەکیی ئەوەیە، مووچەخۆرەکە کارتی بانکیی (هەژماری من)ی هەبێت
قەرزەکە بە کاش نادرێت، بەڵکوو بۆ کڕینی هەندێک بابەتی دیاریکراوە، بە تایبەت ئۆنڵاین و کڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو.
لە ئاداری 2024دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بانکی ئیسلامیی عێراق (IIB - Iraqi Islamic Bank) بووە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا