مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێستر ڕاگەیەندرا، لە یەکشەممە و دووشەممەدا موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.


وەڵام بدەوه