Kurdistan Press - نڕخی زێڕ فڕی نڕخی زێڕ فڕی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی زێڕ فڕی

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان گەیشتە بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرابێت، ئەوەیش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا دەگەڕێتەوە. دانا كەمال خاوەنی زێڕنگری دونیا، راگەیاند، نرخی زێڕ لە سێ ڕۆژی رابردوودا بەردەوام لە بەرزبوونەوە بووە، هەرچەندە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق نرخەكەی بەپێی نرخی جیهانی دادەنرێت.

زیاتر گوتی، ئەو نرخە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوو، بۆیە ناچار بووین ئێمەش نرخەكەی بەرز بكەینەوە.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخەی ئەمڕۆ بۆ زێڕ لە كوردستان هەیە، بەرزترین نرخە لە مێژوودا تۆمار كرابێت بۆ كڕینی زێڕ.

بەگوتەی ئەو زێڕفرۆشە نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە:

 یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 1,124,000 دینارە

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 990 هەزار دینارە

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 842 هەزار دینارە

ئێستە لە بازاڕەكانی دنیا ئۆنسێك زێڕ گەیشتووەتە چوار هەزار و 712 دۆلار.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه