Kurdistan Press - هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکراکرا هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکراکرا

ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بۆرسەكانی بەغدا و هەولێر كەوتووەتە هەڵبەز و دابەزین، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بۆرسەكانی بەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 142.600 دینار، لە هەولێریش نرخەكەی گەیشتە 141.650 دینار و لە بازاڕەكانیش بە 143.000 مامەڵەی پێ كرا، راوێژكارێكی ئابووری هۆكارەكەی روون دەكاتەوە

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووریی حكوومەتی عێراق ئاماژەی كرد كە ئەو گۆڕانكارییەی نرخی دۆلار كاتییە، كاتێك بازاڕی دراو بە جۆرە زانیارییەك كاریگەر دەبێت پێی دەگوترێت "ژاوەژاوی رەنگاوڕەنگ"، كە بریتییە لە زانیاریی بنیاتنراو لەسەر دەنگۆ، ئەوەش بۆ قازانجی كورتخایەن بازاڕی دراو دەشێوێنێت.  

روونی كردەوە، ئەو گۆڕانكارییانە لە ماوە گوێزراوەكان زیاد دەبن، بەتایبەتی كە لە لایەك عێراق بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن تێپەڕ دەبێت و لە لایەكی تر بە قۆناغی جێبەدێكردنی حەوكەمەی گومرگی و رێوشێنە دیجیتاڵییەكان بەپێی پێوەری دنیایی، وەك بەدواداچوونی گومرگی و سیستمە دیجیتاڵییە نوێكان بۆ فەراهەمبوونی ژینگەیەكی بازرگانی و دارایی شەفافتر و رێكخراوتر.

ساڵح دووپاتی كردەوە كە ئەوەی روودەدات تەنیا هەڵبەز و دابەزینێكی سووكە كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر سەقامگیری گشتیی نرخەكان دروست نەكردووە، ئەوەش بەرجەستەی سەركەوتنی سیاسەتی نەختێنەیە لە پێكانی ئامانجەكانی لە رێگەی جێگیركردنی نرخ و كەمكردنەوەی تێكڕای گەشەكردنی هەڵاوسانی ساڵانە.

ساڵح مەسرەفی شارەزای دارایی دەڵێت، ئەوەی روودەدات تەنیا پێوەست نییە بەوەی لە خاڵە سنوورییەكان جێبەجێ دەكرێت، بەڵكو پێوەندی بە گۆڕانی خواستە لەسەر دۆلار، بەتایبەتی ئەو توندییە دیجیتاڵییەی هەیە خواستی بازرگانانی لەسەر دۆلار زیاد كرد، جیا لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت و سەردانی بەرپرسانی ئەمەریكا، بۆیە بازاڕ نەك تەنیا بەپێی مامەڵەكان، بەڵكو بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەر دەبێت.

ئەو شارەزایە پێی وایە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و دنیاش كاریگەرییان لەسەر نرخی دۆلار هەیە، بەتایبەتی لە نێوان تاران و تەلئەبیب و بابەتی نرخی نەوت پێوەست بە شەڕی ئۆكراینا، كاتێك هەر دابەزینێك لە نرخی نەوت هاتنی دۆلار بۆ عێراق كەمتر دەكاتەوە، ئەوەش وا دەكات بازرگانان پشت بە دۆلاری بازاڕ ببەستن و نرخەی بەرز ببێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه