Kurdistan Press - دوو مووچە لە رێگایە دوو مووچە لە رێگایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو مووچە لە رێگایە

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی کۆکردنەوەی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە ئەگەر هەیە لە مانگی 11 دوو مووچە دابەش بکرێت

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، هەوڵی تەواو دەدەین لە مانگی 11دا مووچەی مانگەکانی 9 و 10 پێکەوە بنێردرێن، لقی بانکی ناوەندیی عێراقیش لە هەولێر پارەی پێویستی هەیە بۆ دابەشکردنی دوو مووچە و سێ مووچەش.

وتیشی، ئەگەری زۆر هەیە لە مانگی 11دا دوو مووچە دابەشبکرێت، دەشڵێت، مووچەی مانگی 9 لە سەرەتای مانگ و دواتریش مووچەی مانگی 10 دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا هیچ بیانوویەکی نەماوە و پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.

وتیشی، باسی لەوەشكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ جێبەجێکردووە، لەوانەش هەناردەکردنەوەی نەوت، ناردنی داهاتی ناوخۆ و پاککردنەوەی لیستی مووچە.

ڕوونیشكردەوە، کە مەسرور بارزانی، لە رۆژی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتدا بە محەمەد شیاع سودانی وتووە، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و پێویستە عێراقیش مووچەکانی ساڵی 2025 بنێرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه