بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاری بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك و هەموو جۆرەكانی پەلەوەر لە 39 وڵاتەوە دا.
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تشرینی یەكەم، مەهدی قەیسی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، ئەنفلەوەنزا بڵاو بووەتەوە، بۆیە بڕیاری قەدەغەی هاوردەی مریشك بۆ چەند وڵاتێك درا.
دەشڵێت، بڕیارەكە مریشكی زیندوو، بەستوو، بەروبوومەكانیان دەگرێتەوە، لەگەڵ هەموو پەلەوەرەكانی تر و هێلكە، بڕیارەكە 39 وڵات دەگرێتەوە، نموونەیان توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیا.
باسی لەوەش كرد، بڕیارەكە پشتی بە داتاكانی رێكخراوی تەندروستیی ئاژەڵانی جیهانی بەستووە، پێوەندی بە دەستنیشانكردنی چەند حاڵەتێكی ئەنفلەوەنزای باڵندەوە هەیە، هەروەها بڕیارەكە بەردەوام دەبێت تا ئەو وڵاتەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندەی لێ دەستنیشان كراوە، نەمانی نەخۆشییەكە رادەگەیەنێت و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهانییەوە بە فەرمی پشتڕاست دەكرێتەوە، ئەو كاتە لیستی قەدەغەكردنەكە لادەبرێت.
وەڵام بدەوه