Kurdistan Press - هەژماری من مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە هەژماری من مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەژماری من مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە

بەرپرسێکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، دەیان مامۆستا و فەرمانبەر ئاگادار دەکاتەوە بچنە بانک و خۆیان لە (هەژماری من) تۆمار بکەن. دەشڵێت: ”لە هەشت هەزار و 500 فەرمانبەر زیاتر لە چوار هەزاریان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و مووچەی پێ وەردەگرن."

کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک  ڕاگەیاند: "ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر ماون لە (هەژماری من) تۆمار نەکراون، دەبێ پەلە بکەن و خۆیان تۆمار بکەن".

دەشڵێت: "ئەوانەی ماون ئاگاداریان دلەکەینەوە رۆژی یەکشەممە 24ی ئابی 2025، سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن، بە مەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ (هەژماری من)، چونکە ئێستا خوێندنی کوردی ناتوانێت مامەڵەکان وەربگرێت، دەبێ بچنە چەمچەماڵ."

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاشکراشی کرد: "چەند جارێک ئاگادار کراون و پەیوەندییشیان پێوە کراوە، بۆیە ئێستا دەبێ بچن لە بانک بیکەن و ئەوەش دوا ئاگاداری و دوا دەرفە"

پێداویستییەکانی ئەو مامەڵەیە بریتیین لە کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتەجێبوون و وێنەیەکی مامەڵە.

کامەران عەلی، جەختی کردەوە، هەر كەسێك کارتی بانکی وەرگرتووەتەوە، پێویست ناکات سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکاتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: "لای ئێمه ئەو ژماره کەمەیە ماون، ئەوانەی دیکە کە زیاتر لە هەشت هەزار و 500 فەرمانبەر و مامۆستان هەمووی لە (هەژماری من) تۆمار کراون و زیاتر لە چوار هەزاریان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و مووچەشی پێ وەردەگرن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه