بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تۆماركردنی فەرمانبەران لە (هەژماری من) بەردەوامە و رێژەكان بەرز بوونەتەوە، جەختیش دەكاتەوە، بانكەكانی پڕۆژەی (هەژماری من) دەبێت چەند بنەمایەكیان هەبێت.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: "تۆماری فەرمانبەران لە (هەژماری من) بەردەوامە و لە هەولێر و دهۆک 99%ی فەرمانبەران تۆمار کراون، لە سلێمانیش نزیکەی 80%ی فەرمانبەرانی تۆمار کراون".
ئاشكراشی كردووە بنەما سەرەکییەکانی پڕۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەبانکیکردنی مووچە، یاخود (هەژماری من)، بریتین لە:
1 دەبێت بانکەکان ژمارەی پێویستی لق و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەیان هەبێت.
2 مەرجە تەکنیکییەکانیان تێدا هەبێت (وەک پەیوەستییان بە سیستەمی بانکیی جیهانی، دیجیتاڵی بن و هتد).
3 ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێڕاقییان هەبێت.
4 وەرگرتنی مووچە لە ڕێگەی دەروازەکانی ڕاکێشانی پارە لەم پڕۆژەیەدا ڕێگەپێدراو نییە، وەک لە ڕێنوێنییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقدا هاتووە.
بەپێی راگەیاندراوی رۆژی 7/8/2025ی تیمی (هەژماری من)، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 850 هەزار سوودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمار کردووە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی (هەژماری من).
ئاماژە بەوەش دراوە، لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان لە ئامێرەكانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێڕاق وەرگرت.
بەپێی راگەیاندراوێكی پێشووتری تیمی (هەژمای من) كە بۆ (باسنیوز) نێردرابوو، لە مانگی نیسان، 299 هەزار كەس مووچەیان لە رێگەی دیجیتاڵی وەرگرتووە، بەڵام بۆ مانگی ئایار بووەتە سەرووی 400 هەزار مووچەخۆر.
باسی ئەوەشیان كردبوو، 580 ئامێری راكێشانی پارە لە 200 شوێنی جیاواز داندراون و رۆژانەش ئامێری تازە دادەندرێن.
ڕۆژی 28/2/2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دهستپێكردنی دەستپێشخەریی (هەژماری من)ی ڕاگهیاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
وەڵام بدەوه