به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی 0.2% به‌رزبۆوه و گه‌یشته 3389.37 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی به‌رزترین ئاستی له دوای 23ی (ته‌مموز/7)ه‌وه له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا تۆماركرد، ئه‌م كانزا به‌نرخه‌كه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێژه‌ی 0.8%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، بۆ دوه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك زێڕی سپۆت قازانج تۆمار بكات، سودمه‌ند ده‌بێت له گێژاوی بازاڕ به‌هۆی باج و هیوای دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی سودی ئه‌مریكا.
ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 1.6%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 3509.10 دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی به‌رزترین ئاستی له مێژودا تۆماركرد كه 3534.10 دۆلار بو.
ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز به پشتبه‌ستن به نامه‌یه‌كی گومرگ و پاراستنی سنوره‌كان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا باجی به‌سه‌ر هاورده‌كردنی یه‌ك كیلۆگرامی زێڕ داناوه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، له نوسراوه‌كه‌دا كه رۆژی 31ی (ته‌مموز/7) نوسراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێویسته ئه‌و قاڵبانه‌ی زێڕ كه كێشیان یه‌ك كیلۆ و 100 ئۆنسه‌یه، به‌پێی یاسای گومرگی پۆلێن بكرێن كه باجیان له‌سه‌ره، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سویسرا هه‌یه كه گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی زێڕه له جیهاندا.
ئه‌و باجه به‌رزه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ده‌یان وڵات سه‌پاندبو، دوێنێ پێنجشه‌ممه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد هاوبه‌شه بازرگانییه گه‌وره‌كانی وه‌ك سویسرا، بڕازیل و هیندستان هه‌وڵبده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی بازرگانی باشتر.
زۆرجار زێڕ به په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت داده‌نرێت بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ها له كاتی نادڵنیایی سیاسی و ئابوری‌دا.
به‌پێی ئامرازی CME FedWatch، هه‌فته‌ی ڕابردو، داتای لاوازی هه‌لی كار له ئه‌مریكا، گره‌وه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سود به‌هێزتر كرد، ئێستا بازاڕ پێشبینیده‌كات مانگی داهاتو ڕێژه‌ی 25 خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كان دابه‌زێت و زیاتر له 91% بێت
له‌نێو كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌دا، نرخی یه‌ك ئۆنسه زیوی سپۆت به‌ڕێژه‌ی 0.3% دابه‌زی و گه‌یشته 38.19 دۆلار، پلاتینیۆم به‌ڕێژه‌ی 1.3% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 1350.98 دۆلار و پالادیۆم به‌ڕێژه‌ی 0.4% دابه‌زی و گه‌یشته 1146.48 دۆلار.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه