وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە و داوای (تەسویە)ـی مووچەی مانگی حەوتی لە یەکە ژمێریارییەکان کردووە. دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی شەش و ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت دەکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "ئامادەکردنی لیستی مووجەی مانگی حەوت لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەمڕۆ دەبێت تەسویەی مانگی حەوت بگەڕێندرێتەوە و لەماوەی چەند ڕۆژێک لیستەکە ئامادە دەبێت."
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەیە، دەرەنجامی دوایین کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی لە بەغدا و ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی مانگی شەش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی 7ـی 2025 و دوای 83 ڕۆژ، بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 974 ملیار دینار بوو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دواتر ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەش دەکات.
وەڵام بدەوه