شێوازی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر گۆڕانکاری بەسەردادێت و دابەشکردنی پارە بەشێوازی کاش کۆتایی دێت، وەزارەتی دارایش لەوبارەیەوە هۆشداریی بە مووچەخۆران دەدات. حکومەتی هەرێـمی کوردستان لەچوارچێوەی گرنگیدان بە ژێرخانی بە دیجتاڵکردنی سەرجەم سێکتەرەکان و هێنانەکایەی ئاسانکاری بۆ سەرجەم هاونیشتمانییان دەستیکردووە بە تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەی هەژماری من، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی قەرەباڵغی و نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچە نەمێنێت و مووچەخۆران بتوانن بە ئاسانی پارەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و بۆ سەرجەم یەکە ژمێرکارییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێری ناردووە، تیایدا هاتووە تاوەکو 27ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بەشێوەی نەختینەی.
فەرمانبەران پێویستە بە زووترین کات زانیاریی و فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە، دوای ئەو وادەی دیاریکراوە ناتوانن بەشێوەی کاش مووچەکانیان وەربگرن. پێویستە ئەو فەرمانبەرانی تاوەکو ئێستا کارتی بانکیان وەرنەگرتووە پێش وادەی دیاری کراو بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.
وەڵام بدەوه