Kurdistan Press - نڕخی بتکۆین فڕی نڕخی بتکۆین فڕی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی بتکۆین فڕی

بۆ یەكەمجار لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە نرخی بتكۆین 100 هەزار دۆلاری تێپەڕ كرد و بەهاكەی گەیشتە 103 هەزار دۆلار، ئەمەیش دوای ئەو رێككەوتنە فراوانە بازرگانییە دێت لە نێوان ئەمەریكا و بەریتانیا كە ئاماژەیەكە بۆ سووكبوونی ئەو دەرهاوێشتە خراپانەی بەهۆی بەرپاكردنی جەنگە بازرگانییەكەی ترەمپوە سەریان هەڵدابوو. 

ئەمڕۆ هەینی نۆی ئایار نرخی هەر بتكۆینێك گەیشتە 103 هەزار و 133 دۆلار كە ئەمەیش زیادبوونی بەهاكەیەتی بە رێژەی %5 و بۆ ئەمساڵ بە بەرزترین بەها دادەنرێت بۆ دراوە ئەلیكترۆنییەكان، ئەمە وێڕای ئەوەی لە یەنایەری ساڵی رابردوو بەهاكەی گەیشتبووە 109 هەزار دۆلار وهێشتا نەگەیشتووەتەوە نرخەكەی پار. 

لەلایەكی تریشەوە دراوی "ئیسر"ی ئەلیكترۆنیش %14 لە بەهاكەی بەرز بووەوە و نرخەكەی گەیشتە دووهەزار و 50 دۆلاری ئەمەریكی ئەمەیش بە بەرزترین بەهای دادەنرێت لەوەتەی سەرەتای مانگی نیسان و كۆتاییەكانی مانگی ئادار بۆ ئەم دراوە ئەلیكترۆنییە. 

جێگەی ئاماژەیە، دراوە ئەلیكترۆنییەكان بەهایان لەدەستدابوو لەوكاتەی ترەمپ جەنگی بازرگانی بەرپا كرد و بەڵام ئومێدێك بۆ بازاڕی بازرگانیی جیهانی گەڕاوەتەوە و ئاماژەی سووكبوونی دەرهاوێشتەكانی بڕیارەكانی ترەمپ دەركەوتووەتەوە، ئەمەیش بەهۆی رێككەوتنێكی بەرفراوانی بازرگانی لە نێوان ئەمەریكا و بەریتانیا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا