ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌های دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی له هه‌ڵكشانه و رۆژ به‌رۆژ به‌هاكه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه. پسپۆڕێكی ئابووری پێی وایه ئه‌م گۆڕانكارییه دوو هۆكاری ناوخۆیی و جیهانی له پشته‌وه‌یه.
به‌های هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌گوێره‌ی ئه‌و نرخه فه‌رمییه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق دیاری كردووه، ده‌بێت هه‌زار و 320 دینار یان بۆ هه‌ر 100 دۆلار 132 هه‌زار دینار بێت، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئه‌و نرخه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه به هاوكاریی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دانراوه، هیچ كاتێك له بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق ئه‌و نرخه‌ی نه‌بووه و به‌های 100 دۆلار له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كان، لانی كه‌م 15 هه‌زار دیناری جیاوازی هه‌بووه و هه‌ندێك مانگ جیاوازییه‌كه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 20 هه‌زار و ته‌نانه‌ت 30 هه‌زار دینار.
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو و چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، به‌های هه‌ر 100 دۆلار كه‌مێك زیاتر یان كه‌متر له 150 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی دینار له دۆخی جێگیریی ترازاوه و خه‌ریكه له نرخی بانكی ناوه‌ندی نزیك ده‌كه‌وێته‌وه.
ئێسته له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر هه‌ر 100 دۆلار به 141 و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌هاكه‌ی 148 هه‌زار دینار بوو.
دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر پسپۆڕی ئابووری هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دینار ئاشكرا كرد و گوتی، هۆكارێكیان پێوه‌سته به به‌های دۆلار له ئاستی جیهانیدا و كاتێك به‌های دۆلار دابه‌زێت، ئه‌وا شتێكی ئاساییه دراوه‌كانی تر له‌وانه‌ش دینار به‌رانبه‌ری به‌هێزتر ده‌بن.
به‌گشتی له ئاستی جیهانیدا داخوازی بۆ كڕینی دۆلار كه‌می كردووه و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران وه‌ك پێشتر داخوازییان بۆ دۆلار نییه، كه پێوه‌ندیی به گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كانی جیهان و سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه هه‌یه.
هۆكارێكی تر كه كۆچه‌ر خستیه‌روو، پێوه‌سته به ناوخۆی عێراق و گوتی، له ناوخۆی عێراق ئه‌و داخوازییه‌ی پێشتر بۆ كڕینی دۆلار لای بازرگانان هه‌بوو، ئێسته نییه و كاتێك بازرگانان بۆ كڕین و هاورده‌كردنی شتومه‌كه‌كانیان له ده‌ره‌وه كه‌متر داوای دۆلار ده‌كه‌ن، ئه‌وه هۆكاره له‌وه‌ی دۆلاریش وه‌ك پێویست له بازاڕ هه‌بێت و له كاتی كه‌میی داخوازیی بۆ كڕینی دۆلار، نرخی دینار به‌رزتر ببێته‌وه.
كۆچه‌ر پێشبینی كردووه به‌های هه‌ر 100 دۆلار ته‌نانه‌ت تا 140 هه‌زار دینار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام پێی وایه زه‌حمه‌ته بگاته ئه‌و نرخه‌ی كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستنیشانی كردووه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه، مامه‌ڵه‌كردن به دینار له عێراق له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا زیادی كردووه، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ كڕینی و فرۆشتنه‌كان به پشتبه‌ستن به دینار له جیاتی دۆلار، كاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه و جگه له‌م هۆكارانه به‌هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بانكه‌كان بۆ رێگریكردن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار، كاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه، هێشتا به ته‌واوی رێگه له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار نه‌گیراوه و پرسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و نه‌بوونی كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تیی لای حكوومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیی به‌سه‌ر بازاڕه داراییه‌كانی عێراق، رێگره له‌وه‌ی دینار نه‌گاته ئه‌و نرخه راسته‌قینه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه.
وەڵام بدەوه