هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عێراق هەمیشە کێشەی نوێمان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.
بەشێک لەپارەی مووچەخۆر بۆ بابەتی خانەنشینی دەچێتە فەرمانگەی باج، هەروەها ساڵی ڕابردوو خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنانمان بۆ خەرج نەکرا، بەڵام وەزیری دارایی عێراق هەندێ بەڵێنی پێداوین.
لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی ١٢ـەوە پێی وتووین، چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە.
وەڵام بدەوه