Kurdistan Press - گۆڕانکارییەک لە خشتەی مووچەدا کرا گۆڕانکارییەک لە خشتەی مووچەدا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕانکارییەک لە خشتەی مووچەدا کرا

هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا و مووچەخۆر ئاگادار دەکرێنەوە، ئەمڕۆ مووچەکانیان لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە وەربگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/12/2024، كە لە تیمی پرۆژەی (هەژماری من)ەوە بە دەستی گەیشتووە، ئەمڕۆ مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەشێکی پەروەردەکان لە خشتەی دارایی، مووچەکان ڕۆژی شەممە 21/12/2204 بوو، بەڵام ئەمڕۆ 17/12/2024 مووچەكانیان دابەش دەكرێت و لە ڕێگەی هەژماری بانکیی بەشداربوان و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.

بۆ مووچەی مانگی 10، زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر و فەرمانبەر، مووچەکانیان لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە وەردەگرن.

دوێنێ دووشەممە 16/12/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ڕاگەیاندراوێكدا، خشتەی مووچەی مانگی 10ی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دا، ڕۆژی سێشەممە 17/12/2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت، ڕۆژی دووشەممە 23/12/2024 كۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستبووە ڕوو: "ئەو بڕەپارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی كوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەر دراوە، هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی."

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ڕوونیش كرابووەوە: "تەمویلی مووچەی مانگی 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بە هەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه