Kurdistan Press - تمەنی ئێرانی هاڕەی کرد تمەنی ئێرانی هاڕەی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تمەنی ئێرانی هاڕەی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ تمەن گەورەترین دابەزینی مێژوویی بەخۆیەوە بینی لەوكاتەیدا 100 دۆلار بەرانبەرە بە حەفت ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانی. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2024، بەپێی ئەو نرخانەی لە گرووپەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەكانی كوردستان بڵاو دەكرێنەوە، نرخی 100 دۆلار یەكسانە بە حەوت ملیۆن و 100 هەزار تمەن "حەواڵە بەیانی" و ئەم نرخەیش بە گەورەترین داشكان دادەنرێت لە مێژووی تمەندا بەرانبەر دۆلار. 

جێگەی ئاماژەیە، تا ئەوكاتەی ترەمپ باسوخواسی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا دیار نەبوو، 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بوو سەرووی پێنج ملیۆن و 600 هەزار تمەن، لەگەڵ دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمەریكا تمەن بەرەو داڕمانی تەواو چوو كە بە بڕوای چاودێرانی بواری ئابووری و سیاسی، پێوەندیی لە دەستدانی بەهای تمەن و دەرچوونەوەی ترەمپ، دژایەتی سەرسەختی ترەمپە بەرانبەر سیاسەتی ئێران و چاودێران وای دەبینن لەگەڵ دەستبەكاربوونەوەی، سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بەرانبەر ئێران بگرێتە بەر.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا