KurdistanPress...

CLOSE

دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 و 11

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "ئەگەر کارەکان تەواو ببن، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت. هاوکات لیستی مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت."

لەبارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم، ئەو سەرچاوەیە گوتی، "وردبینیی ژمێرکاری لە لیستەکە بەردەوامە، دوای پڕۆسەی سەرژمێری، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت."

سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج بکات. "وردبینی لە لیستەکە ئەو هەموو کاتەی ناوێت، بەڵام حکومەتی عێراق هەموو مانگێک بیانوویەک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی مووچە دوابکەوێت."

ئێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە، هەروەها رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش بەهۆی سەرژمێرییەوە پشووە، بۆیە خەرجکردنی مووچەکە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو.

رۆژی 03-11-2024 لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، تاوەکو وردبینی تێدا بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، "ئەو وردبینییەی پێشووتر کرابوو ئەلیکترۆنی بوو، بەڵام ئەو وردبینییەی ئێستا چاوەڕوانین تەواو ببێت، وردبینیی ژمێرکارییە."

هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه