Kurdistan Press - مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە

بەرپرسێکی بانکێكی سنووری سلێمانی ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە کە وێڕای پشوو سبەی و دووسبەی بۆ مامەڵەی بایۆمەتری و (UPN) دەوام دەکەن. بەرپرسێکی تۆماری بایۆمەتری هەولێریش ئاشکرای دەکات ئەوان دەوام ناکەن و کەس سەردان نەکات.

بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سبەی هەیینی 15ی11و شەممە 16ی11 سەرەڕای پشووی فەرمی ئەو بانکانەی بنکەی تۆماری بایۆمەتریان هەیە دەوام دەکەین بەمەبەستی دروستکردنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا (UPN)."

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە ئاگادار کراینەوە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجه دەوام دەکەین."

ئاماژەی بەوەش داوە: "ئاگاداری مووچەخۆران دەکەینەوە، فەرمانبەران، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مامۆستایانی گرێبەست، هەر کەسێک بایۆمەتری و (یو پی پێن)ی نەکردووە دەتوانن سەردانمان بكەن بەمەبەستی تۆمارکردن."

پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: "هەر مووچەخۆرێك تاوەکوو 20ی11ی2024 بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەکەی ڕادەگیرێ."

لای خۆیەوە ژیار ئەكرەم، سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر، راگەیاند: سبەی و دووسبەی ئێمە لە هەولێر دەواممان بۆ بایۆمەتری نییە و ڕۆژانی ئاسایی دەواممان دەبێت."

شیرین ئه‌حمه‌د ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری یەکێک لە بانكەکان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "ئێمە پێشووتر ڕۆژانی پشوو دەواممان کردووە، بەڵام سبەی و شەممە دەواممان نابێ یەکشەممە بایۆمەتری دەکەین بەتایبەت بۆ ئەو مووچەخۆرانەی به‌پێی یاسا و ڕێنوێنییه‌كان پێویستیان به‌ تۆماری بایۆمه‌ترییه‌ بانکەکان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا