Kurdistan Press - نڕخی مریشکی زیندوو گران بوو نڕخی مریشکی زیندوو گران بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی مریشکی زیندوو گران بوو

دوای گۆڕانی كەشوهەوا، نرخی مریشك لە بازاڕەكانی كوردستان رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئێستە نرخی كیلۆیەك مریشك بە سێ‌ هەزار و 250 دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ی تشرینی دووەم، زانا شێخ حەسەن ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەولێر، راگەیاند، لەگەڵ 10 رۆژ پێش ئێستە نرخی كیلۆیەك مریشك 800 دینار گران بووە.

زیاتر گوتی، تێچووی هەر كیلۆیەك مریشك لەسەر جووتیار، دوو هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار و 750 دینارە، لە سەرەتای ئەو مانگە كیلۆی بە دوو هەزار و 500 دینار بوو، ئەوەیش زیانی بۆ سەر جووتیاران.

روونی كردەوە، گۆڕانی كەشوهەوا وایكردووە خواست لەسەر بەرهەمی مریشك زیاتر بێت، ئەگەر رێگەدان هەبێت بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق، ئەوا گرانتریش دەبێت.

بەگوتەی ئەو جووتیارە، بۆ ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك لە نێوان سێ‌ هەزار بۆ سێ‌ هەزار و 300 دینارە، ئەوەیش بەپێی شار و شوێن نرخەكەی دەگۆڕێت، بۆیە بەو نرخە جووتیار زیان ناكات و زۆر گونجاوە.

هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی مریشك ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و ئێستە بەرهەمی دەنێرێت بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا