گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه نییه‌تپاكی خۆی نیشانداوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕۆژه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌مڕۆ عێراق راسپارده‌كانی له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌سه‌ند كرد.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاند، دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه نه‌ماوه و چاوه‌ڕێی ناردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ین كه ماوه.
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گوته‌بێژه‌كه گوتی، دوای ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كرێت و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ مووچه‌ی مانگ نۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
وەڵام بدەوه