لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، گەنجینەكان ئاگادار كراونەتەوە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی گۆڕانكاری بكەن و مووچە بە هاوتاكردنی عێراق دابەش بكەن.
ئەمڕۆ شەموو 31ـی ئاب، سەرچاوەیەك لە گەنجینە رای گەیاند، بەبێ نووسراو و بەزارەكی پێیان راگەیاندین، لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بەهاوتاكراوی لە گەنجینەكانەوە ڕەوانەی بانكەكان بكرێت.
ئەوەیش زانراوە، سبەی یەكشەم تا رۆژی دووشەم دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت، ئەوەیش دوای گەیشتنی فەرمانی خەرجكردن.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە بەپێی یاسای خانەنشینی نوێ، هیچ كەسێك مووچەكەی لە 500 هەزار دینار كەمتر نابێ، هەر كەسێكیش مووچەی لە ملیۆنێك دینار كەمتر بێت، ئەوا بڕی 100 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەكەی.
تا ئێستە دیاری نییە سبەی دابەشكردنی مووچە بە تەواوەتی دەست پێ دەكات یان دەكەوێتە ڕۆژی دووشەم.
وەڵام بدەوه