Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی  کوردستان ڕایدەگەیێنێ، زیادکردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی حەوت دوورە لە ڕاستییەوە.

چیرۆکی سەرەکی:  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەلایەن کەناڵێک و چەند پەیج و بەربژێرێک و چالاکوانێکەوە، دەست بە "بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاریی ناڕاست و چەواشەکارانە کراوە"، گوایە بە فشاری بەغدا ئەم مانگە ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز لابراون، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئەو مانگە بە نایاسایی بۆ لیستی مووچە زیادکراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ڕای گشتی و سەرجەم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونی دەکاتەوە: زیادکردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، لەڕاستیدا لیستی مووچەی مانگی تەمموز بەمجۆرەیە:

1- کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمموز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە ملیۆنێک و 132  هەزار و 390 کەس،، لەکاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە یەک ملیۆن و 132 هەزار و 967 کەس، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای وردبینی تەمویلی بۆ خەرج کردوون، ئەمەش دەریدەخات کە لیستی مووچەی مانگی تەمموز (7) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە (577) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.

2- تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (٧) دوای لێبڕینی خانەنشینی و باج و لێدەرکردنی بودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی 54 ملیار و 208 ملیۆن دینارە، بریتییە لە  956 ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوای وردبینی تەمویلەکەی خەرج کردووە.

3- لەکاتی دووبارەبوونەوەی ئەم درۆ و چەواشەکارییانە، لایەنی چەواشەکار دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە ڕووبەڕووی دادگاییکردن و یاسا ببێتەوە، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر هەر کەس و لایەنێک کە هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاوبکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه