Kurdistan Press - دوا مۆلەت دەدرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ھەژماری من دوا مۆلەت دەدرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ھەژماری من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوا مۆلەت دەدرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ھەژماری من

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر داوا دەکات ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا پڕۆژەی 'هەژماری من'یان نەکردووەتەوە، تاوەکو 18ـی ئەم مانگە سەردانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر دوا کاتی بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دیایکرد کە تاوەکو ئێستا لە پڕۆژەی 'هەژماری من' بەشدار نین و رایگەیاندووە: "رۆژی پێنجشەمە، 18-7-2024، دوا کاتە بۆ  بەشداریکردن لە پرۆژەی هەژماری من، بۆیە سەردانی بەشی ژمێریاریی پەروەردەی ناوەند بکەن بۆ پرکردنەوەی فورم، ئەوەی سەردان نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت."

داواش لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن دەکات بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداریان بکەنەوە.

پڕۆژەی 'هەژماری من' پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.

شوباتی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ی راگەیاند. بەپێی حکومەت، "بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی."

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی رۆژی چوارشەممە، 10-7-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگای هەولێر لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە مووچەیان وەرگرت، بەپێی ئەو بەرپرسە 32 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەمەودوا لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه