بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردەوە، لە رێگای كۆمپانیاكان و لقەكانی بانك لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانەوە دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران دەدرێت كە لە 14ی ئەم مانگەوە خوازیاران دەتوانن سوودمەندبن.
بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتیار سەردانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی مۆڵەتپێدراو لە شارەكاندا دەكات و ئەو بڕە پارەیەی بۆی هەیە بە دینار كە هاوتایە بە پشكی هاوڵاتی لە دۆلارەكە ئاڵوگۆڕ پێبكات بەپێی نرخی رەسمیی بانكی ناوەندیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتییەكە ناوی دەچێتە سەر پلاتفڕۆمی ئەلیكترۆنی بانكی ناوەندیی عێراق و پسووڵەیەكیان پێدەبێت كە پشتگیریی دانانی بڕی دینارەكە دەكات لە بانكەكە و دواتر دوای تەواوكردنی رێوشوێنەكانی دەرچوون بڕی پارەكەی بە دۆلار وەردەگرێت لە فڕۆكەخانەكان و لە هەموو رۆژەكانی هەفتە بەشێوەیەكی بەردەوام گەشتیاران سوودمەند دەبن.
باس لەوەشكراوە، بانكی ناوەندی بڕیاریدا رێگا بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن بدات زیاتر لە پشكێك لە ماوەی هەفتەكەدا وەربگرن بۆ ئەوەی بە تەواویی وەڵامی داواكارییەكانی گەشتیاران بدەنەوە.
وەڵام بدەوه