وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و پاره‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه نێردراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌ست پێ ده‌كات و بڕی 107 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدراڵه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی پێنجشه‌م شه‌شی حوزه‌یران وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه، سبه‌ی یه‌كه‌م مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه دوای گه‌یشتنی ته‌مویلی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه، ڕاسته‌وخۆ خشته‌ی مووچه‌ی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وەڵام بدەوه