وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لیستی ناوی 368 مووچەخۆر لە چوارچێوەی هەژماری من ڕەوانەی بانكی بازرگانیی عێراق كرد.
پرۆسەی هەژماری من بەردەوامە، تا ئێستە نزیكەی 400 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار كراون و 220 هەزار كارتیش بە مووچەخۆران دراونەتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 18ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، یەكەم لیست بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانمان بۆ بانكی "تی بی ئای" نارد، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پرۆسەی هەژماری من تۆمار بكرێن.
باس لەوەش كراوە، لیستەكە ناوی 368 مووچەخۆری تێدایە، هاوشێوەی مووچەخۆرانی تر كە بەشداریی لە هەژماری من ناوەكانیان بۆ نێراوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دواین راپۆرتی بڵاوی كردەوە، 100 ئامێری ئەی تی ئێم لەلایەن بانكەكانی ناو پڕۆژەی هەژماری من دانراون، پلانەكە ئەوەیە ژمارەكەی بۆ هەزار ئامێر لە سەرانسەری كوردستان زیاد بكرێت.
هەژماری من پرۆسەیەكی گرنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لەو پرۆسەیە مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لەڕێی كلاسیكەوە دەگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی.
وەڵام بدەوه