Kurdistan Press - لەبارەی مووچەوە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت لەبارەی مووچەوە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەوە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت

لە 22ـی نیسان وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك چۆن بەغدا داوای لیستی كردبوو و بۆیانی نارد، بەڵام ئێستە دەڵێت لیستەكەمان بۆ پرێنت بكەن ئەوجا بینرێنەوە.

دوای دوو هەفتە لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان، دوێنێ یەكشەم وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە، لیستی مووچەی مانگی نیسانیان (بەپرێنتكراوی) بۆ ڕەوانە بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی ئایار، سەرچاوەیەك راگەیاند، بۆ نەهێشتنی ئەو بەهانەیەش، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچە بە پرێنتكراوی تا سەعات یەك دەگەیەنێتە بەغدا.

 ئەمە لە كاتێكدایە دوو هەفتە لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی چواری بەڕێی فلاش و سیدی رەوانەی بەغدا كردووە، بۆیە دوێنێ سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران داوایەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كردووە كە لیستی مووچەی مانگی چواریان بەپرێنتكراوی، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه