بانکێکـ لەماوەی مانگێک دا ھەژماری بانکی بۆھەموومووچەخۆران دروست دکەین. بانکی FIB وەک یەکەمین بانکی دیجیتاڵی ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەری بەشی هەژمارە بازرگانییەکان لە بانکەکە دەڵێت، هەموو ئامادەییەکمان تێدایە بۆ کردنەوەی هەژمارەکان و بە دوو مانگ دەتوانین یەک ملیۆن هەژمار بکەینەوە.دیاکۆ حەمەتاهیر، بەڕێوەبەری بەشی هەژمارە بازرگانییەکان لە FIB راگەیاند، 500 هەزار هەژماریان لە کوردستان هەیە، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەو بەرپرسە لە FIB گوتیشی، کردنەوەی هەژمار لای ئەوان تەنیا ماوەی پێنج خولەکی پێویستە، پێویست ناکات مووچەخۆر سەردانی بانک بکات، دواتر حکومەت دەتوانێت دوای کردنەوەی هەژمارەکان زانیاریی فەرمانبەرەکان زیاد بکات.دیاکۆ حەمەتاهیر باسی لەوە کرد، "لە هەرێمی کوردستان 385 بنکەمان هەیە پارە دەکەنەوە بە کاش، مووچەخۆر پاش ئەوەی بڕی مووچەکەی دێتە سەر هەژمارەکەی، دەتوانێت لە کاش پۆینتەکانمان مووچەکەی بکاتەوە بە کاش و بۆ راکێشانی 500 هەزار دینار تەنیا 1000 دیناری لێدەبڕێت
وەڵام بدەوه