وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەو لیستی مووچەیەی بەغدا داوای دەکرد بە سەربازییشەوە، نێردراوە. بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: "هیچ بیانوویهك نهماوه كه بودجه و مووچهی ههرێمی كوردستان دوا بكهوێت.
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەکەن، گوایە لیستی مووچەخۆرانی سەربازی بۆ بەغدا نەنێردراوە، ڕاست نییە و ئێمە ئەو لیستانەمان بە ناو و تەواوی زانیارییەکانەوە ناردووە.
ئاشکراشی کرد: لیستی سەربازیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، کە پۆلیس و هەموو کارمەندان دەگرێتەوە، نێردراوە."
ئاماژەی بەوەش دا، لیستی فەرمانبەرانی شارستانی- لیستی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی، لیستی شەهیدان و لیستی چاودێریی کۆمەڵایەتی نێردراوە.
ئەو بەرپرسەی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: ئەوانەی کە بەغدا داوای کردووە هەمووی نێردراوە، ئەوەی کە نەنێردراوە، داوا نەکراوە.
چوارشەمەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی لیستی هەموو وەزارەتەکان و لیستی پوختەی ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نارد.
ئەو سەرچاوەیەی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاند، کە چەند لیستێک بەتەنیا یەک خراون، گوتیشی: "لیستی سەربازی بە تەنیا یەک خراوە، لیستی خانەنیشینانی کوردستان بە تەنیا و لیستی کەمئەندامان بە تەنیا و لیستی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە تەنیا یەک خراوە، هەروەها لیستی فەرمانبەرانی گرێبەستیش یەک خراوە."
محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیاند: "لە ماوهی چوار رۆژ کاركردنی بەردەوام، لیستی مووچهمان تەواو کرد و ئەوەی داوا کرابوو ناردوومانە.
بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری گوتیشی: هیچ بیانوویهك نهماوه، كه بودجه و مووچهی ههرێمی كوردستان دوابكهوێت.
وەڵام بدەوه