بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە: "سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادار دەکەینەوە، سبەینێ یەکشەممە، 10ی ئادار، هەریەک لە بەڵگەنامەکانی پاسپۆرت، کارتی نیشتمانیی و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ مەبەستی دروستکردنی کارتی بانکی (هەژماری من).
ئاماژە بەوەش دراوە کە لە کاتی نەبوونی کارتی نیشتمانی پێویستە کارمەندان پێناسی باری شارستانیی و ڕەگەزنامەیان لابێت.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: "پڕۆژەی (هەژماری من) ساڵێک لەمەوپێش ڕاگەیەندرا و لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا دەستکەوتی گەورەی ئەنجامداوە."
ئاماژە بەوەش دراوە کە لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا زیاد لە 220 هەزار مووچەخۆری حکوومی تۆمارکراوە و کارتی بانکیی بۆ زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆر گەڕاوەتەوە.
هەروەها وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە روو کە کارەکانی پڕۆژەکە لە 7 شاری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا چەندین بانکیی دیکەی ئەهلی بەشداری پڕۆژەی (هەژماری من) دەکەن.
وەڵام بدەوه