KurdistanPress...

CLOSE

وردبینی تەواوبوو رێکاری ناردنی پارەکە دەسپێدەکات

وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا  تەواو بووە، ڕۆژی  چوارشەممە 06-03-2024، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، ئەمڕۆ هەینی وردبییەکەی تەواو بوو دەرەنجامەکەی ئاراستەی وەزیری دارایی دەکرێت. ڕۆژی یەکشەممە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆران دەست پێبکەن، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم. دارا سێکانانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی مووچە لە 44 خانە پێکدێت و بە زمانی عەرەبی پڕكراوەته‌وه، ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانە دەبێت کە لە لیستەکاندا تۆمارکراون. بە هاتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه