Kurdistan Press - لیستی مووچەخۆرانی فەرمانبەران بەتەواوی ئامادەکر لیستی مووچەخۆرانی فەرمانبەران بەتەواوی ئامادەکر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەخۆرانی فەرمانبەران بەتەواوی ئامادەکر

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا کرد و رایگەیاند. دوای چوار شەو و ڕۆژ لە کاری بەردەوام سەرەنجام لیستی مووچە بەتەواوی ئامادەکرا."

گوتیشی: "(سی دی) هەموو وەزارەتەکان و لیستی پوختەی ژمارەی فەرمانبەران و مووچەی هەر وەزارەتێک بەتەنیا لە وەزارەت ئامادە کراوە."

ڕوونیشی کردەوە: "وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکانیان کردووەتە یەک (شیت ئەکسڵ) واتا هەموو وەزارەتەکان (تەوحید - یەک خراون) کراون و بەیەک (شیت)."

ئەو سەرچاوەی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاند کە چەند لیستێک بەتەنیا یەکخراون، گوتیشی: "لیستی سەربازی بە تەنیا یەک خراون، لیستی خانەنیشینانی کوردستان بە تەنیا یەک خراون، لیستی کەمئەندامان بە تەنیا یەک خراون، لیستی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال بە تەنیا یەک خراون، لیستی فەرمانبەرانی گرێبەست یەک خراون."

باشی لەوەش کرد لیستی مووچە بە شێوازی یەککراو و شێوازی هەر وەزارەتێک، ئامادەکراوە و بۆ دارایی عێراق دەنێردرێت، گوتیشی: "کارەکە بەشێوازێک بە وردی کراوە بۆ ئەوەی بەغدا هیچ بیانووێکی نەبێت."

دوێنێ 4ی3ی2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ڕابردوومان ناردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت."

وەزیری دارایی ڕوونیشی كردەوە: "هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەریی و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا