Kurdistan Press - لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، دەشڵێت: "هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەریی و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ڕابردوومان ناردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، وەزیری دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە: هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەریی و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.

راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی تێدا هاتووە: "ماوەی چەند ڕۆژێکە ئۆرگانەکانی وەزارەتی دارایی تایبەت بەو کارە بێ پشوو بەردەوامن لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان تا بە زووترین کات بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.

لای خۆشییەوە کونسوڵی ژاپۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین بکرێت و چیتر مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بەکێشە و ململانێی سیاسی نەکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا