Kurdistan Press - روونکردنەوەییەک لە وەزارەتی داراییەوە روونکردنەوەییەک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوەییەک لە وەزارەتی داراییەوە

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی روونكردنەوە بەو فەرمانبەرانە دەدات كە مۆڵەتن، دەشڵێت:" ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، مووچەكانیان نانووسرێت، بەڵام ئەوانی دیكە هەر جۆرە مۆڵەتێكیان هەبێت ناو و مووچەیان تۆمار دەكرێت."

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی نووسراوێكی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان كرد كە بەپەلە لیستی مووچەی مانگی شووبات ئامادە بكرێت، چونكە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.

لە خاڵێكی نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە: "هەموو مووچەخۆرێك كە لە میلاكدایە تۆمار بكرێت، ئەگەر هەر جۆرە مۆڵەتێكیش بێت ناو و زانیاریەكانی دەنووسرێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەكی بۆ نانووسرێت.

بەرپرسێكی فەرمانگەی ژمێركاری وەزارەتی دارایی، لەسەر ئەو پرسە راگەیاند: ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، مووچەكانیان نانووسرێت، چونكە بێ مووچە مۆڵەتیان هەیە، بەڵام ئەوانی دیكە هەر جۆرە مۆڵەتێكی خوێندن یان دایكایەتی یان مۆڵەتی نەخۆشیان هەبێت ئەوە ناو و مووچەیان تۆمار دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەن ناو و ناونیشانیان دەنووسرێت، بەڵام مووچە و دەرماڵەیان لە لیستی مووچە بە بەتاڵی دەهێڵدرێتەوە.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەشێكی فەرمانبەرێكی مۆڵەتی جۆراوجۆر دەكەن كە لە نێوان ساڵێك بۆ پێج ساڵە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی روونیشی كردەوە: "هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان شایستەی دارایی خۆی چۆن بێت پێیان دەدرێت و كەس مافی ناخورێت."

جەختیشی كردەوە: هەموو هەوڵێك دەدرێت تاوەكوو بتواندرێت لیستەكان ئامادە بكرێن و سبەی یەكشەممە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنیردرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه