KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، سیپان شێروانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: هەروەك پێشتر راگەیاندراوە، 618 ملیار دینارەكە بۆ ئەم مانگە و بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دێت، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە بڕیاری دادگا دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

ڕوونیشی كردەوە، پێش بڕیارەكەی دااگای فیدراڵی، حكوومەتی فیدراڵی مانگانە 618 ملیار دیناری بۆ مووچە دەنارد، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كورتهێنانەكەی پڕ دەكردەوە و بە هەفتەیەك مووچە بەسەر سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكرا، بەڵام بۆ مانگی ئادار و مانگەكانی داهاتوو جارێ ڕوون نییە دۆخەكە چۆن دەبێت.

بە گوێرەی بڕیاری دادگا، حكوومەتی عێراق، پابەند كراوە بە ناردن و دابەشكردنی مووچە لە ڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە، لە كاتێكدا ئەم بانكانە لقیان لە هەرێمی كوردستاندا نییە و چاودێرانیش پێیانوایە كە دەبێ لە ڕێگەی هەژماری بانكیی فەرمانبەران كە لە چوارچێوەی پرۆژەی (هەژماری من) كراوەتەوە، مووچەی مانگەكانی داهاتوو بدرێت.

سیپان شێروانی لەمبارەیەوە دەڵێت: ”ئەگەر بەغدا سوود لە پڕۆژەی (هەژماری من) وەرنەگرن، ئەوا ناتوانن بە ساڵێكیش لە ڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە تەنانەت یەك مووچەش دابەش بكات.جەختیشی كردەوە: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، مووچەخۆرانی كوردستانی خستووەتە دۆخی ناڵ و بزمارەوە و نازانن ئاییندەی مووچەكانیان بە كوێ دەگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه