KurdistanPress...

CLOSE

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و پێوانه‌یی به‌رز بووه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 80 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 3.46% به‌رز بووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 80.09 دۆلار، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ نرخی نه‌وت به‌م ڕێژه‌یه‌ و بۆ ئه‌م ئاسته له‌ 27ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه‌‌ به‌رزبێته‌وه‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌ ڕێژه‌ی 3.64% به‌رز بووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی بووه‌ 74.66 دۆلار.

شه‌وی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگی و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانیانه‌وه‌ هێرشێكی چڕیان كرده‌ سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن به‌هۆی ئه‌و په‌لاماردانانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كردبوویانه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ ده‌ریای سوور.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه