KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی بڕیاری نوێ دەردەکات بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار

یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، رایگەیاند، بەمزوانە بڕیاری نوێ‌ دەدەرێت بۆ پارێزگاریكردن لە بەهای دینارکە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار.

محه‌مه‌د یونس، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی چاودێری و به‌دواداچون بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان و سكاڵاكانی كڕیاران ده‌كات كه‌ به‌ده‌ستی ده‌گات، ئه‌گه‌ر بانكه‌كان بن ناچاربون هه‌ژماری كڕیاران بگۆڕن بۆ دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌و بانكانه‌شی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كڕیار هه‌ژماره‌كان له‌ دۆلاره‌وه‌ بۆ دینار ده‌گۆڕن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیاڕەو هەموو ئەو بڕیارەكانی تر كە بەدوایدا دێن, لە رۆژانی داهاتوودا لەبەرژوەندی دیناری عێراقی و زیادكردنی متمانە دەبێت پێی هەروەها رێگە بە بانكەكان نادرێت هەژماری مامەڵەكاران لە دۆلارەوە بگۆڕن بۆ دیناری عێراقی بەبێ‌ رەزامەندی خۆیان رێگە بە مامەڵەكارانیش دەدرێت هەژمار بە دراوی تر بكەنەوە.

رێگە بە بانكەكان دەدرێت رێككەوتن لەگەڵ مامەڵەكاران بكەن بۆ هێنانی حەواڵەكانیان بەشێوەیەكی كاش بۆ عێراق، ئەو رێوشوێنانە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دینار لەبازاڕو خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات و فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت, وێڕای دابینكردنی پێداویستی مامەڵەكاران و كۆمپانیاكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه