Kurdistan Press - نڕخی نەوت دەگاتە چەند؟ نڕخی نەوت دەگاتە چەند؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی نەوت دەگاتە چەند؟

نڕخی نەوت لە ساڵی 2024 دەگاتە 85 دۆلار.

ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا پێشبینی كردووە كە نرخی نەوتی جیهانی لە ساڵی 2024 لە نێوان 80 بۆ 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بێت.

ئەم لێدوانەی نۆڤاك لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هات كە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدرا ،سەبارەت بە ئاسۆی بازاڕەكانی وزەی جیهانی لە ساڵی 2024.

نۆڤاك گوتی: بەپێی خەمڵاندنی شرۆڤەكاران و دەزگا جیاوازەكان كە لەژێر چاودێری وەزارەتی وزەی ڕوسیادا كاردەكەن، پێمان وایە مەودای هەڵاوسانی نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی داهاتوودا لەنێوان 80 بۆ 85 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك.

هەروەها نۆڤاك سەبارەت بە ئامانجەكانی “ئۆپێك+”، ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت هاوكاری یەكتر دەكەن، بەڵام نرخێكی دیاریكراو بۆ بەرمیلێك نەوت لای خۆیان دانانێن و گوتی: ئەركی ئێمە گەیشتنە بە هاوسەنگی لە نێوان دابینكردن و داواكاریدا ، بۆ ئەوەی پیشەسازییەكە بتوانێت بە جێگیری كاربكات.

گوتیشی: نرخەكان لەم ماوەی ئەمساڵدا تاڕادەیەك جێگیر بوو، ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت نزیكەی 80 دۆلارە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه