بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ کەمتر لە 145 دادەبەزێت. موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی نوێ لە نێوان ئەمریكا و بانكی ناوەندی هەیە بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار و دینار، باسی لەوەشكردووە، ڕێوشوێنەكانی ئەم دواییانەی بانكی ناوەندی عێراق تایبەت بووە بە پرسی دۆلار و بەرزكردنەوەی بەهای دینار و لەپێناو دابەزینی بەهای دۆلاریشدا بانكی ناوەندی ڕێگەی بە هاوردەكردنی دۆلاری كاش لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە داوە. ھەروەھا جەختیلەوەشكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن بەهۆی بەردەوامی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی حكومەتەوە لە سەرەتای ساڵەوە، نرخی 100 دۆلار بۆ كەمتر لە 145 هەزار دینار داببەزێت، دەشڵێت، جگە لەوەی لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوون بە لێكتێگەیشتن، پێدەجێت لەوڵاتانی دیكەوە دۆلار بەپارەی ئەو وڵاتانە هاوردەی عێراق بكەن
وەڵام بدەوه