Kurdistan Press - بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەنرخی فەرمی فرووشتوە بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەنرخی فەرمی فرووشتوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەنرخی فەرمی فرووشتوە

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە لە ڕێگەی حەواڵە و كاشەوە فرۆشتووە و بەرپرسێكی بانكیش زانیاری نوێ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زانیاریی دەخاتە ڕوو. لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بانكی ناوەندی ملیارێك و 48 ملیۆن و 170 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو.

بەپێی ئامارەكە بە گشتی رۆژانە 209 ملیۆن و 634 هەزار دۆلار فرۆشراوە.

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە رۆژی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 3ی 12ی 2023ه‌وه‌ بووە، كە 219 ملیۆن و 957 هەزار دۆلار بووە، كەمترین فرۆشی دۆلاریش ڕۆژی دووشەممە 4ی12، بووە، كە 202 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە.

زۆرترین فرۆشی دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە، كە نزیكی 958 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام كەمترین فرۆش بۆ دۆلاری كاش بووە، كە 90 ملیۆن و 280 هەزار دینار بووە.

ئەو دۆلارەی بانكی ناوەندی دەیفرۆشێت بۆ هەر 100 دۆلار، 132 هەزار دینار ئەژمار دەكرێت.

بە درێژایی هەفتەی رابردوو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دینار لە ده‌وروبه‌ری 157 هەزار بۆ نزیكی 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرامبەرە بە 157 هەزار و 500 دیناره‌.

لای خۆیەوە، شێروان ئەنوەر مستەفا، ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان، راگەیاند: ئەو بڕەی بانكی ناوەندی فرۆشتوویەتی كەم نیە، بەڵام كێشە لەوەیە كە دۆلاری كاش كەمترە، هەروەها خواستیش لەسەر دۆلار هەر بەرزە، بۆیە ئەوەی خراوەتە ڕوو كەمتر كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار."

ئاماژەی بەوەش دا : "بەرەو كۆتایی ساڵ دەچین، بەهۆی كۆتایی ساڵ و گەشت كردن خواست لەسەر دۆلار زیاد دەبێ، ئەوەش وا دەكات نرخی بەرز بێتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا دۆخەكە بڕێك ئاسایی بێتەوە و بەهای دۆلار جێگیر بێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه