Kurdistan Press - فڕۆکەیەک بە زێڕێکی یەکجار زۆر گەیشتە فڕۆکخانەی بەغدا. فڕۆکەیەک بە زێڕێکی یەکجار زۆر گەیشتە فڕۆکخانەی بەغدا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەیەک بە زێڕێکی یەکجار زۆر گەیشتە فڕۆکخانەی بەغدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی گومرگی فڕۆکەوانی بەغدا، فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتووەتەوە، کە 114 کیلۆ گرام زێڕی هەڵگرتبوو، زێڕەکە بایی 2.7 ملیۆن دۆلارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستەی گومرگی فڕۆکەوانی بەغدا، بەخێرا لێکۆڵینەوەیان لەم بابەتە کردووە، کە لەناو فڕۆکەکەدا چوار سەرنشین هەبوون، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەر چوار کەسەکە بە فڕۆکەوانەکەوە کرا، دوای پشکنینی بەڵگەنامەکان دەرکەوت زێڕەکە هی فڕۆکەوانەکەیە.

دوای چەندین کاتژمێر لە لێکۆڵینەوە، ئەو بازرگانە نهێنی ئەم سامانە زەبەلاحەی ئاشکرا کرد، کە لە رێگەی کۆمپانیایەکی ئیماراتی لە دوبەی کە تایبەتە بە بازرگانیکردن بە گرێبەست و پشک و زێڕ و کاڵا بەنرخەکانی دیکە وەبەرهێنان و بازرگانی کردووە، ئەم کۆمپانیایە وەبەرهێنانی گەورە و سەرکەوتووی بەڕێوەبردووە و خاوەنی فڕۆکەکە پشکێکی زۆری لە قازانجەکانیدا هەبووە.

دەستەی گومرگی فڕۆکەوانی بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، خاوەن گەنجینەکە پابەند بووە بە هەموو ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بازرگانیکردن بە سەروەت و سامانی داراییەوە، کارەکانیش لەسەر بنەما شەرعیەکان بووە، دوای پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوەی ئەو پارە و زێڕە و بەدواداچوون بۆ چالاکی و تۆماری ئەو بازرگانە، ئازاد کرا و رێگە بە فڕۆکەکە درا بەردەوام بێت لە گەشتەکەی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه