کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت) لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی مێپس 2023، لە دهۆک، بە راگەیاند، كه ههوڵهكان لهگهڵ لایهنی پهیوهندیدار بۆ ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان بهردهوامه. لهو ڕووهوه ڕایگهیاندووه: تورکیا و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەربڕیوە، تاکە کێشەی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە، تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتە و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش دەکرێت".
ڕاشیگهیاندووه: کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات". گوتیشی، "پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە".
وەکو ئەوەی کەمال محەممەد ساڵح ئاماژەی پێ دا، "راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی عێراق گەیاندووە".
وەڵام بدەوه