Kurdistan Press - نڕخی نەوت دابەزی نڕخی نەوت دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی نەوت دابەزی

بەربەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، 21-11-2023) نرخی نەوتی برێنت 19 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 82 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 15 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی دووشەممە، نرخی نەوت بەرێژەی 2٪ بەرزببووەوە دوای ئەوەی سێ ئەندامی سەر بە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، داوایان کرد بڕی کەمکردنەوەکانی خستنەڕووی نەوت زیاتر بکەن.

سۆیۆشی ئۆیۆنۆ، سەر بە پەیمانگەی ئێن ئێل ئای، کە گەورەترین پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئابووریی ژاپۆنە، لەو بارەیەوە رایگەیاند "بازرگانان چاوەڕێن بزانن؛ تاوەکو چەند بڕیاری بەرهەمهێنەرانی نەوت بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی زیاتری نەوت، پشتڕاست دەکرێتەوە."

ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە؛ بازرگانانی نەوت چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکا و چین دەکەن، بۆ ئەوەی وێنەیەکیان هەبێت لەبارەی ئەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت، چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئۆیۆنۆ، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی، دەتوانێت بەربەست بێت لە دابەزینی زیاتری نرخەکانی نەوت.

بۆ ماوەی سێ هەفتەیە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکەی جیهان رووی لە دابەزینە و، ئێستا پێنوێنی دۆلار دابەزیوە بۆ نزیکەی 103.08 کە ئەو دابەزینە بە ئەرێنی کاریگەری دەکاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی کانزا و کاڵاکان.

لە مانگی 9ـی ئەمساڵەوە نرخی نەوت نزیکەی 20٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە. هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەش لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بۆ کەمبوونەوەی خواست، بەتایبەتی خواستی چین، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە ئێستا 13 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه