Kurdistan Press - ھۆشداری لە بانکی ناوەندییەوە ھۆشداری لە بانکی ناوەندییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری لە بانکی ناوەندییەوە

 

 

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی پاره‌ڕاکێشان لە دەرەوەی عێراق.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری ده‌دات، هەندێ کەس کارتی ئەلیکترۆنیی پاره‌ڕاکێشان خراپ بەکار دەهێنن کە خراوه‌ته‌ بەردەستیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سروشتییە ڕەواکانی هاووڵاتییان.

بانکی ناوه‌ندی جەخت لە پابەندبوونی خۆی ده‌کاته‌وه‌ بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە و پاراستنی سیستمی دارایی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لێی.

ئەوەش هاتووە: ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌، ئەو کەسانەی خاوەنی کارتی بانکن و خراپ  بەکاری ده‌هێنن، یان قاچاغچێتیی پێوه‌ ده‌که‌ن، ناوه‌کانیان له‌ لیستی ڕه‌شدا تۆمار ده‌کرێت و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەم گرووپە گیراونه‌ته‌ به‌ر.''

بانکی ناوندی دووپاتی ده‌کاتەوە: "ئه‌و جۆره‌ که‌سانه بێبەش دەبن لە دەرکردنی کارتی تر و سەرجەم بەرهەمە داراییەکان، ئه‌مه‌ و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

جەختیش دەکاتەوە ئەم کارە بە پشتبەستن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری ژمارە 39ی ساڵی 2015 و ئەو یاسا  ڕێسا و ڕێنوێنییانەی که‌ دەرچوون، جێبەجێ دەکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه