Kurdistan Press - وادەی ناردنی 700 ملیارەکە ئاشکراکرا وادەی ناردنی 700 ملیارەکە ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی 700 ملیارەکە ئاشکراکرا

ئەمڕۆ یەكشەممە (19ی تشرینی دووەمی 2023) سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) ڕایگەیاندووە: "حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دوایین پارەی دارایی كە بڕی 700 ملیار دینارە لە ماوەی هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە، دەنێرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش کردووە: دوای ناردنی ئەو بڕە پارەیە، ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوو حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستاندا دەكرێت.گفتوگۆی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیا و هەروەها ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و خاڵی زۆری بڕیوە، چاوەڕوانكراوە پێش كۆتایی ئەمساڵ ڕێككەوتنێكی نوێ بكرێت و خاڵەكانی رێككەوتنەكە بە هەمواركردنەوەی چەند ماددەیەكی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (2024- 2025) بچنە واری جێبەجێكردنەوە. هەر بەپێی زانیارییەكان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی تەواوی پرسیارەكانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵی سەبارەت بە خەرجی و داهات داوەتەوە. بە گوتەی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیچ بیانوویەك بۆ بەغدا نەماوەتەوە، كە بودجەی هەرێمی كوردستان نەنێرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا