بەهۆی ئامارەکانی ئەمریکا و چینەوە نرخی نەوت زیاتر لە 4 دۆلار دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنتیش بۆ کەمتر لە 77 دۆلار دابەزی. نرخی ئۆنسەیەک زێریش گەیشتە سەروو 1986 دۆلار.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت 4.55 دۆلار یان 5.61٪ دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 76.62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە هەمان شێوە، نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش 4.27 سەنت یان 5.58٪ دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 72.38 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە نزمترین نرخی نەوتە لە چوار مانگی رابردوودا.
زیابوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا لە لایەک و نیگەرانییەکان لەبارەی خواستی چین لەسەری، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخەکەن.
وەڵام بدەوه